Thursday, July 15, 2010

Daxuyaniya Komîta Avakirina Monumenta Şehîdên Viyenê

ڕاگه‌یه‌ندراوی کۆمیته‌ی دامه‌زراندنی مۆنومێنتی شه‌هیدانی ڤییه‌ن

یه‌کگرتن زامنی سه‌رکه‌وتنمانه‌

خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان

حیزب و ڕیکخراوه‌ سیاسیه‌کان

ناوه‌ند و سه‌ندیکا و کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌ تێکۆشه‌ره‌کانی بواره‌کانی جۆراو جۆری مه‌یدانی خه‌بات

دوای چه‌ندین ساڵ کارکردن بۆ دانانی مۆنومێنتێک بۆ شه‌هیدانی کاره‌ساته‌که‌ی 13 ژولای 1989 ڤییه‌ن که‌ 21 ساڵ له‌مه‌وه‌به‌ر له‌ شاری ڤییه‌ن ڕێبه‌ری ناوداری کورد و سکرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ئێران دوکتۆر عبدلڕه‌حمانی قاسملو له‌ گه‌ڵ هاوڕێی تێکۆشه‌ر کاک عه‌بدوڵڵا قادری ئازه‌ر و فازڵ ڕه‌سوڵ به‌ ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران له سه‌ر میزی وتووێژ زۆر بێ به‌زه‌ییانه‌ درانه‌ به‌ر ده‌سترێژ و شه‌هید کران، توانیمان مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی مۆنۆمێنتێک له‌ به‌رده‌رگای ئه‌م ماڵه‌ که‌ تێیدا شه‌هید کران وه‌رگرین.

ئێمه‌ وه‌ک کۆمیته‌یه‌کی تایبه‌ت به‌م کاره‌، ڕاده‌گه‌یه‌نین که‌ هه‌ڵسانمان به‌م ئه‌رکه ته‌نیا له‌ خۆشه‌ویستی و ڕێزگرتنمانه‌ بۆ شه‌هیدانی دۆزی نه‌ته‌وه‌که‌مان و هێوادارین ئه‌م رۆژه‌ به‌ رۆژیکی نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌له‌که‌مان بناسڕیت.

ئه‌م کۆمیته‌یه‌ سه‌ر به‌ هیچ هێز و حیزبێکی سیاسی نیه‌و‌ سه‌ربه‌خۆ ئه‌م ئه‌رکه‌ نیشتمانیه‌ به‌ڕیوە ده‌بات.

لێره‌دا داوا له‌ تێکڕای ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد و دۆستانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ و به‌ تایبه‌تی له‌ حیزب و ڕێکخراوه‌ سیاسیه‌کان، شه‌خسییه‌ته‌کانی بواره‌کانی جۆراوجۆری مه‌یدانی خه‌بات ده‌که‌ین که‌ بۆ رێورەسمی په‌رده‌لادان له‌ سه‌ر ئه‌م مۆنومێنته‌ ئاماده‌ بن.

مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م مۆنومێنته‌ ڕیزگرتنه‌ له‌ خه‌بات و تێکۆشانی شه‌هیدانی ڤییه‌ن. هه‌ر بۆیه‌ داوای دوباره‌مان له‌‌ هه‌مو کوردێکی دڵسۆز و نیشتیمانپه‌روه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌شداریکردنی له‌ مەراسمی په‌رده‌له‌سه‌رلادانی ئه‌م مۆنومێنته‌ وه‌ک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ماشا بکا.

له‌ گه‌ڵ ڕێزمان

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمیته

عه‌تا نه‌سیری

داوا له‌ تێکڕای حیزب و ڕێکخراو شه‌خسییه‌ته‌کان، تاکی به‌شدار له‌م کۆڕیادە‌دا ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر په‌یام یان هه‌ر وته‌یه‌کی به‌م بۆنه‌وه‌ هه‌یانه‌ پێشتر ئێمه‌ی لێ ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ریزی به‌رناکه‌مان دا بیگونجێنین.

به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆژه‌ به‌م شیوه‌یه‌ ده‌بێ:

له‌ کاتژمێر 2ی دوانیوه‌ڕۆ تا 4ی ئێواره‌ له‌ شوێنی مۆنو‌مێنته‌که‌ په‌رده‌ لاده‌درێ

ئه‌دره‌س:

Linkebahngasse 5

1030 Wien

دوای پشودانێکی کورت له‌ ساڵۆنێکی تایبه‌ت که‌ له‌ لایه‌ن کۆمیته‌وه‌ گیراوە، په‌یام و لێدوانه‌کان پێشکه‌ش ده‌کرێن و پێشوازیش له‌ میوانانی به‌شدار به‌ تایبه‌تی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له‌ دووره‌وه‌ ته‌شریف دێنن ده‌کرێ.

بۆ ئاگاداری زیاتر به‌م ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یله‌ ته‌ماسمان له‌ گه‌ڵ بگرن.

Telfoni Malewe: 004313331862

Telfoni desti: 004369910100048

Email: ata.nassiri@gmail.com

No comments: