ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ربوونی موختار زارعی، ئه‌ندامی شوورای ناوه‌ندیی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد درێژ كرایه‌وه.
رێكخراوی داكۆكه له مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتی، درێژ كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ربوونی موختار زارعی له حاڵێكدایه كه ناوبراو له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ربوونیدا ته‌نیا دوو جار پێوه‌ندیی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا هه‌بووه.
پێشتر وترابوو كه موختار زارعیو ئازاد لوتفپووری، چالاكی مهدهنیو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاهۆ، بۆ دیاریكردنی بارمته بۆ دادگا به‌ڕێ ده‌كرێن.
موختار زارعیو ژماره‌یه‌ك له چالاكانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی كورد، رۆژی پێنجشه‌ممه، رێكه‌وتی 24ی به‌فرانبار بۆ به‌شداری له رێوڕه‌سمی دووهه‌مین ساڵیادی شه‌هیدكرانی ئیبراهیم لوتفوڵڵاییدا به‌ره‌و گڵكۆی ناوبراو له به‌هه‌شتی محه‌ممه‌دیی سنه‌دا كه‌وتبوونه‌ڕێ كه موختار زارعی پێش له چوون بۆ گۆڕستانی به‌هه‌شتی محه‌ممه‌دی له لایه‌ن لیباس شه‌خسییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
شایانی باسه له‌گه‌ڵ موختار زارعیدا، ژماره‌یه‌كی دیكه له چالاكانی كورد ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون كه هێندێكیان به دانی بهڵێنیو یان دانانی بارمته ئازاد كران.
كوردستان میدیا
No comments:
Post a Comment