كوردستان میدیا: موحه‌به‌ت مه‌حموودی كه به تاوانی كوشتنی پیاوێك‌و پاش 9 ساڵ به‌ندبوون حوكمی ئێعدامی له دیوانی به‌رزی وڵات‌دا په‌سند كراوه، به راگه‌یاندنی ئه‌وه‌یكه سكاڵاكه‌رانی به دانی دیه رهزایهتیان داوه، داوای یارمه‌تیی ماڵی له خه‌ڵكی ئێران كردووه.
موحه‌به‌ت مه‌حموودی له نامه‌یه‌كدا كه بۆ ده‌بیرخانه‌ی رێكخراوی داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ناردووه، وێڕای ئاماژه به بارودۆخی خراپی ماڵیی خۆی‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی وتوویه كه ئه‌گه‌ر به سكاڵاكه‌ران دیه بدات ره‌زایه‌ت ده‌ده‌ن، به‌ڵام ناوبراو به هۆی ده‌ستكورتییه‌وه داوای له خه‌ڵكی ئێران كردووه به هه‌ر چه‌شنێك كه ده‌توان یارمه‌تی بده‌ن تاكوو بگه‌ڕێته‌وه بۆ باوه‌شی بنه‌ماڵه‌كه‌ی.
شایانی باسه موحه‌به‌ت مه‌حموودی به تاوانی كوشتنی پیاوێك كه ویستبووی ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ری له ساڵی 79وه له به‌ندی نه‌سوانی به‌ندیخانه‌ی ورمێ دایه.
No comments:
Post a Comment