به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگی جێژنی نه‌ورۆز له وڵاتی بلژیک
07-01-1391
ک/مــــــــــیدیا: رێوڕه‌سمی جێژنی دێرینی کوردان به به‌شداریی سه‌دان که‌س له هاووڵاتییان کورد و بیانیی دانیشتووی ئه‌و وڵاته، له شاری برۆکسێل به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 6ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی، ئاهه‌نگی جێژنی نه‌ورۆزی کوردان له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و پارته سیاسییه‌کانی کوردستان، به به‌شداریی ده‌یان که‌سایه‌تیی سیاسی و مه‌ده‌نیی بلژیکی و هه‌روه‌ها سه‌دان کوردی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و جێژنه له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پارتی دێموکراتی کوردستان، یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی بلژیک رێکخرابوو که له‌گه‌ڵ پێشوازیی گه‌رمی کوردان و خه‌ڵکی بیانی به‌ره‌وڕوو بوو.
رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" ده‌ستی پێ‌کرد و دواتر په‌یامی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ر چوار رێکخه‌ری رێوڕه‌سمه‌که له‌لایه‌ن نوێنه‌رانیانه‌وه خوێندرایه‌وه.
رێوڕه‌سمه‌که به گۆرانیی هونه‌رمه‌ندان دڵشاد زاخۆیی، چۆپی فه‌تاح و نیاز شه‌یدا و شایی و گۆڤه‌ندی به‌شداران کۆتایی پێهات.
http://www.kurdistanmedia.com/kurdi/nws/file/801330073.php
No comments:
Post a Comment