رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆنه‌ی نه‌ورۆزی وه‌ك جه‌ژنێكی نێو نه‌ته‌وه‌یی جیهانی ناساند و بڕیاری دا هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام لهڕێكخراوهكهدا ئه‌م رۆژه واته 21 ئادار و یه‌كه‌مین رۆژی سه‌ری ساڵی كوردی وه‌ك رۆژێكی جیهانی بناسێنن.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له‌باره‌گای سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌نیویۆرك به‌فه‌رمی بڕیار درا جه‌ژنی نه‌ورۆز بهجهژنێكی نێو نه‌ته‌وه‌یی و رۆژێكی جیهانی بناسێنن.
له‌مباره‌یه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه نه‌ورۆز بۆ زیاتر له300 ملیۆن كه‌س له‌جیهاندا ده‌ستپێكی سه‌ری ساڵی نوێیه و ئه‌م رۆژه زیاتر له 3 هه‌زار ساڵه له‌هه‌رێمه‌كانی به‌لقان و ده‌ریای ره‌ش و قه‌فقازیا و ئاسیای ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌شدا پیرۆز ده‌كرێت.
No comments:
Post a Comment