ده‌نگی ئازاد- كوردستان میدیا: پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر داخستنی كهلاسهكانی فێركاریی خوێندن‌و نووسینی زمانی كوردی له شاری قوروه‌دا، له ئاكامی هه‌وڵی به‌رده‌وامی كۆمه‌ڵێك له چالاكانی فه‌رهه‌نگیی ئه‌و شاره، ده‌وره‌ی تازه‌ی ئه‌م كهلاسانه له به‌ره‌به‌ری هاتنی رۆژی جیهانیی زمانی زگماكیدا ده‌ستی به‌كار كرد.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری كوردستان، به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كهلاسانه له ئه‌ستۆی كچه چالاكی فه‌رهه‌نگیی شاری قوروه،"خاتوون حه‌بیبی"یه، كه پێشتریش له زانكۆی شاری "خۆی"و شاری قوروه‌دا، به نوێنه‌رایه‌تیی "دامه‌زراوه‌ی سۆمای مه‌هاباد"، وانه‌ی فێركاریی زمانی كوردیی گوتۆته‌وه.
No comments:
Post a Comment