خه‌ڵاتی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپایی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادی ده‌ربڕینی بیر‌و ڕا ناسراو به خه‌ڵاتی ساخارۆڤ دراوه‌ته دوو گرتووی سیاسی ئێران، پارێزه‌ر نه‌سرین ستوده و فیلمساز جه‌عفه‌ر په‌ناهی. سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌م خه‌ڵاته،
ڕۆژنامه‌وان ئازاد کوردی بنکه له نۆروێژ ده‌ڵێت یه‌کیه‌تی ئه‌وروپایی ویستی په‌یامێک بداته گرتوانی سیاسی که ئه‌وان له‌بیر نه‌کراون. ئه‌و ده‌ڵێت به‌خشینی ئه‌م خه‌ڵاته به دوو گیراوی سیاسی و ئازادی ڕاده‌ربڕین له ئێرانی ده‌بێته هۆی ئه‌وه که ڕای گشتی جیهانی سه‌باره‌ت به پشێلکاری سیستماتیکی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێرانی بێ خه‌م نانبێت و سرنجی ده‌داته‌سه‌ر. ئه‌و ده‌شڵێت ئه‌و خه‌ڵاته ڕای گشتی وشیار ده‌کاته‌وه سه‌باره‌ت به خه‌راپی باری مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران.